کلۆپ داهاتووی خۆی لەگەڵ لیڤەرپوول یەکلایی کردووەتەوە

تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە

یۆرگێن کلۆپ بەرێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوول رایدەگەینێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

یۆرگێن کلۆپ بەرێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی میرەری بەریتانی رەتیکردەوە لە ئێستاوە بیر لە خانەنشینی بکاتەوە و دەشڵێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز بەردەوام دەبێت و ئەستەمە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی راهێنەرایەتی بکاتەوە، چونکە ئەو کات تەمەنی زۆر دەبێت و ناکرێت تاوەکو کاتێکی زۆر لە تەمەنی بەردەوام بێت و پێویستە ئەو کات زیاتر لەگەڵ خانەوادەکەی بێت.

کلۆپ لە ساڵی 2015ـەوە راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دەکات و گرێبەستەکەشی لە ساڵی 2024 لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی دێت.