'' مارادۆنا تاوەکو ئێستا خواردنەوە کحولییەکان دەخواتەوە ''

دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا ماوەیەکە ماددە قەدەخەکراوەکان بەکار ناهێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لەسەر خواردنەوەی خواردنەوە کحولیەکان بەردەوامە.

لێئوپودلۆ لوکێ پزیشکی یاریزان و راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Infobae گووتی '' دیەگۆ ماوەیەکی زۆرە چارەسەری وازهێنانی لە مادە قەدەخەکراوەکانی وەکو کۆکائین و ئەم بابەتانەی هێناوە و زۆر بە باشی گۆرانکاری کردووە و بەردەوامیش دەبێت تاوەکو بە یەکجاری واز دەهێنێت، بەڵام تاوەکو ئیستا خواردنەوە کحولیەکان دەخواتەوە و زۆر وابەستەیە بەم خواردنەوانە و لە داهاتوودا هەوڵ دەدەین ئەم خواردنەواش وازبێنێت''.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ئەم دۆخەی کەرەنتیە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر مارادۆنا هەبووە، چونکە ئەو کاتانەی کە دیەگۆ لە ماڵەوە بووە، زۆر بە شێوەیەکی ترسناک خواردنەوە کحولیەکان دەخواتەوە.