داهاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە

.

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێكی عێراقی ئاشكرای دەكات، داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار.

مازن فەیلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بەگوێرەی ئامارەكان داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار، بەڵام تەنھا ملیارێك دۆلار دەچێتەوە گەنجینەی دەوڵەت.

ئەو پەرلەمانتارە داواش لە حكومەت دەكات، ھەرچی زووە چاكسازی لە گومرگ و دەروازە سنوورییەكان دەستپێبكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە چارەسەرێك بدۆزرێتەوەو سامانی بەھەدەر دراو بگەڕێندرێتەوە بۆ حكومەت و لە بەرامبەر لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی تەرخان بكرێت.

داواش دەكات، بۆ شەفاكردنی داھات لەو دەروازە سنووریانە، سستمی كاركردن بكرێنە ئەلیكترۆنی و ئیدارەیەكی تۆكمە بۆ بەڕێوەبەردنیان دابمەزرێت.