مسته‌فا كازمی فالح فه‌یازی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه‌

كازمی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له‌ پۆسته‌ ئه‌منییه‌كاندا كرد

K24- به‌غدا:

مستەفا كازمی ژمارەیەك گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ ئه‌منییه‌كان دەكات و فالح فەیاز لە پۆستەكەی دووردەخاتەوە و قاسم ئه‌عره‌جی له‌ شوێنی ئه‌و راسپارد.

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا پێی راگەیاندین، ئەمرۆ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، فالح فەیازی، لە پۆستی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دوورخستووەتەوە.

هه‌روه‌ها گوتی: قاسم ئەعرەجی، وه‌زیری ناوخۆی پێشووی عێراقی وەك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له‌ شوینی فالح فه‌یاز راسپێردرا و عەبدولغەنی ئەسەدی، به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقیش ‌كراوەتە سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی.

H.B