پارێزگاری هه‌ولێر داوا له حكومه‌ت ده‌كات كرێی كرێنشینان كه‌م بكرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه و كۆپییه‌كی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 نێردراوه، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كارئاسانی بۆ كرێنشینان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كرێی ئه‌و سێ مانگه‌یان بۆ كه‌م بكرێته‌وه، كه به‌هۆی كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بووه‌ته بارگرانی له‌سه‌ر كرێنشینان.
هه‌روه‌ها داواشی لێده‌كات، بڕیاری پێویست له‌م باره‌یه‌وه بدات و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌م بڕیاره ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش بكرێت و تێیدا به لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كرێی ئه‌و شوێنانه‌ی به ته‌واوه‌تی داخراون، كه‌م بكرێته‌وه.
ده‌قی داواكارییه‌كه‌ی پاێزگاری هه‌ولێر بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران:
H.B