شەڕی تورکیا و پەکەکە جووتیارانی گوندە سنوورییەکانی زاخۆی بێ بەرهەم کرد
K24- زاخۆ
شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان لە گونده سنوورییهكانی زاخۆ بهردهوامە و زیانی زۆری لە جووتیاران و كهرتی گهشتیاری لە سنوورەکە داوە.
عەمار یوسف، لەنزیک باخەکەی خۆی لە شارۆچکەی باتیفا، کەپرێکی دروستکردووە و بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی لەوێ دەفرۆشێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی شەڕ کەس روو لە ناوچەکەیان ناکات و زیانی زۆری بەرکەتووە.
عەمار ئەوکاتەی قسەی بۆ کوردستان24 کرد، نیوەڕۆ بوو، کەچی دەڵێ "ئەگەر بڵێم تائێستا یەک کیلۆ میوەم نەفرۆشتووە رەنگە باوەڕ نەکەی! لەکاتێکدا پێشتر رۆژانە لەو کاتانەدا بای 70 بۆ 80 هەزار دینار میوەم فرۆشتبوو، سەیرانکەران لەبەر تۆپباران ناوێرن بێنە ناوچەکە".
هەرچەندە خواستی هاووڵاتیان بۆ کڕینی بەرهەمی خۆماڵی زۆربووە، بەڵام بەرهەمی کشتووکاڵی ئەو گوندانە بەهۆی چۆڵکردنیان لەلایەن دانیشتووانەوە لەترسی شەڕ و بۆردوومان لە ناوچەکەیان، لە عەلوەکانیش نابینرێت.
بەگشتی جووتیارانی زیاتر لە 90 گوندی سنووریی زاخۆ لە چنین و فرۆشتنی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی ئەمساڵیان بێبەش بوون، هەموو هۆکارەکەشی شەڕی تورکیا و پەکەکەیە لە سنوورەکەیان. ئەمە جگە لەوەی ههر ئهم هۆكاره وایکردووە بۆ ماوهی چهندین ساڵ حكومهت نهتوانێت وهك پێویست خزمهتگوزاری بگهینێته ئهو ناوچانه.
هـ.ر.