'' هەموو شتێک دەکەم لە پێناو هێشتنەوەی دوو یاریزانی یانەکەمان ''

هانسێ فلیک، راهێنەری یانەی بایرن میونشن دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر بایەر لیڤەرکۆزن لە فاینەڵی جامی وڵاتەکەی رایگەیاند هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی تیاگۆ ئالکانتارا و داڤید ئالابا لە بریارەکەیان پاشەگز بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بلاویکردەوە راهێنەرەکەی باڤارییەکان دوای فاینەڵی جامی پوکال یەکەم هەنگاوی پێش ئەوەی هیچ لیستێک بدات بە کارگێری یانەکەی بە مەبەستی گواستنەوەی یاریزانی نوێ، دەیەوێت ناوەڕاستکار و بەرگریکاری یانەکەی لە بریاری جێهێشتنی یانەکەیان پاشگەز بکاتەوە، چونکە بە گوتەی ئەو راهێنەرە یانەکەیان وەرزی داهاتوو پێویستی زۆریان بەو دوو یاریزانە هەیە، هەربۆیە چاوەڕێ دەکرێت تیاگۆ و ئالابا لە یانەکەیان بمێننەوە.

فلیک دوای یارییەکە بە رۆژنامەنوسانی گووت '' تیاگۆ و ئالابا دوو یاریزانی زۆر گرنگن بۆ ئێمە و پێویستی زۆرمان بەو یاریزانانە هەیە، دەمەوێت داوایان لێبکەن لە یانەکەمان بەردەوام بن، چونکە ئەوان دوو لە کاریگەرترین چەکەکانی ئێمەن ''.