بە فەرمی گرێبەستی ماتیچ نوێکرایەوە

نیمانیا ماتیچ، ناوەڕاستکاری سڕبی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە شیوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بلاویکردەوە بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستی نیمانیا ماتیچ ناوەراستکاری یانەکەیان بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 نوێکردەوە.

ماتیچ لە ساڵی 2017 ریزەکانی چێلسی بەرەو مان یونایتد جێهێشتووە و لەو کاتەوە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 114 یاریی کردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ و شەش ئاسیست تۆمار بکات.