نادال: كۆرۆنا خه‌ونه‌كه‌ی له گۆڕنام
رافایل نادال تێنسزانی ئیسپانیا ره‌نگه به هۆی پێكانه‌كانی نه‌توانێت به‌شداری ركابه‌رییه‌كانی گراند سلام بكات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كۆرۆنا ده‌رفه‌تێكی زێرینی لێ سه‌ندم.
دوای ئه‌وه‌ی ركاربه‌رییه‌كانی تێنس به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستاوه، به‌ڵام بڕیاری داوه له مانگی داهاتوو سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و سینسیناتی له دوای یه‌ك به‌ڕێوه‌بچن، دوای ئه‌ویش رۆما و مه‌درید میواندارێتی پاڵه‌وانێتی دیكه‌ی تێنس ده‌كه‌ن.
رافایل نادال دووه‌می ریزبه‌ندی باشترین تێنسزانانی جیهان پشوویه‌كی باشی داوه، هه‌روه‌ها پیاوی یه‌كه‌می پێشووی تێسنی جیهان ئه‌م به‌خته‌ی هه‌یه ریكۆرده‌كانی له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی گراند سلام له‌گه‌ڵ رۆجێ فێدرێر هاوتا بكاته‌وه.
نادال له ژیانی وه‌رزشیدا تووشی زۆر پیكان بووه و هه‌ر بۆیه لایه‌نگرانی ئه‌م وه‌رزشوانه خه‌می ئه‌وه‌یان هه‌یه گراند سلام له‌ده‌ست بدات.
رافایل نادال به رادیۆ ئه‌سۆشێتد پرێسی گوتووه: ئاماده‌بوونی جه‌سته‌یی بۆ وه‌رزشوانێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵان ئاسانتره، هه‌رچه‌ند وه‌رزشوانێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵان ئه‌زموونی له وه‌رزشوانێكی گه‌نج زیاتره، له‌ڕاستیدا نازانم چی رووده‌دات، بارودۆخ بۆ وه‌رزشوانێكی گه‌نج باشتره، چونكه به‌هۆی كۆرۆناوه ئێمه هه‌لێكی باشمان له‌ده‌ستداوه و گه‌نجه‌كانیش ئه‌م هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه.
نادال ده‌شڵێت: خه‌ریكه كۆرۆنا خه‌ونه‌ی بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی گراند سلامی داهاتووم له گۆڕ بنێت، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و هه‌له‌م له‌ده‌ست ده‌دات كه چاوه‌ڕێی به‌شداریكردن و بردنه‌وه‌ی ده‌كه‌م.