كاتانیچ 7 یاریزانی پیشه‌گه‌ری نوێ بۆ هه‌ولێر بانگهێشت ده‌كات
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر، كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، به گوێره‌ی میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی كاتانیچی راهێنه‌ری عێراق بانگهێشتی 7 یاریزانی پیشه‌گه‌ریی نوێی كردووه كه له خوله‌كانی ئه‌ورووپا یاری ده‌كه‌ن، له نێویاندا 4 یاریزانه پیشه‌گه‌ره كورده‌كه‌شی دوورخستوونه‌ته‌وه.
له چوارچێوه‌ی كه‌مپه‌كه‌ی عێراق له هه‌ولێر، رۆژی 8ـی ئه‌یلولی داهاتوو له یاریگه‌ی یه‌كه‌می شەهید فڕه‌نسۆ هه‌ریری، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی سووریای دراوسێی بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی داواكارییه‌كی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا كردبوو، كه رێگه‌ی بده‌ن له عێراق یارییه‌كی دۆستانه ئه‌نجامبدات، ئه‌وانیش رازیبوون، به‌ڵام ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان و له شاری هه‌ولێر بێت.
میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كاتانیچ راهێنه‌ری سلۆڤینی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بانگهێشتی 7 یاریزانی پیشه‌گه‌ری نوێی كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویان ئاشكرا بكرێت.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رجه‌م یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی پێشووی دوورخستونه‌ته‌وه، له نێویاندا ئه‌حمه‌د یاسینی ئه‌ستێره‌ی كورد كه له خولی سویدی یاری ده‌كات و پێشتر له‌گه‌ڵ جه‌ستن میرام كه له خولی ئه‌مریكا یاری ده‌كات له لایه‌ن كاتانیچ به‌هۆكاری ئیداری سزادراون و بانگهێشت نه‌كراون.
كاتانیچ بانگهێشتی رێوان ئه‌مینی یاریزانی كوردی شاری دهۆكیشی نه‌كردووه كه له یانه‌ی ئۆسته‌رسۆندی سویدی یاری ده‌كات.
ئوسامه ره‌شیدی یاریزانی كوردی شاری كه‌ركووك كه له خولی نایابی پورتوگالی یاری ده‌كات بۆ یاری داهاتوو بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
ژیلوان حه‌مه‌د یاریزانی كوردی له شارۆچكه‌ی رانییه كه له خولی كرواتیا یاری ده‌كات دوو یارییه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ ده‌كات بۆ یارییه‌كانی داهاتوو په‌راوێزخراوه.
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیال، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی خۆی به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن له پله‌ی دووه‌م دێت به 9 خاڵ، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به 6 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت، عێراق خاوه‌نی سێ بردنه‌وه و دوو یه‌كسانبوونه، هیچ یارییه‌كی نه‌دڕاندووه، بڕیاره له ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆنگ كۆنگ به یه‌كبگه‌ن، كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه بۆ ئه‌م كاته دواخراوه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه به رێژه‌یه‌كی زۆر عێراق بۆ قۆناخی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر له 2022 سه‌رده‌كه‌وێت، به فه‌رمیش ده‌گاته جامی ئاسیای 2023.