ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق ره‌تیكرده‌وه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه سنووری كه‌ركووك
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه باسیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه كردبێت و رایگه‌یاند، ته‌نیا باسیان له چۆنێتی نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییانه كردووه، كه ده‌شێت تیرۆریستان كه‌ڵكی خراپیان لێ وه‌ربگرن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: "فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی مه‌یدانی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه نێوان هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئیتیحادی كۆبوونه‌وه و باسیان له ره‌وشی ناوچه‌كه و ئه‌و ئاسته‌نگ و بۆشاییه ئه‌منیانه كردووه، كه ده‌شێت تیرۆریستان لێیانه‌وه كه‌ڵكی خراپ وه‌ربگرن".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، كه ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ش بپارێزرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، "ئه‌و ناوچانه له چوارچێوه‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادین و هیچ گفتوگۆیه‌ك له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه و كه‌ركووك نه‌كراوه، كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كردوویانه‌ته بابه‌تی قسه‌له‌سه‌ر كردن".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان نووسیویه‌تی: "دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن زانیاری له سه‌رچاوه ره‌سمییه رێگه‌پێدراوه‌كان له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وه‌ربگرن، له‌وانه (شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، گوته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان) و خۆیان دوور بگرن له چه‌واشه‌كاری رایگشتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و چیرۆكی هه‌ڵبه‌ستراو".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی میدیایی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، یه‌حیا ره‌سووڵ رایگه‌یاند، هیچ هه‌وڵێك بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك له‌ئارادا نییه.
یه‌حیا ره‌سووڵ گوتیشی: ئه‌وه‌ی روویداوه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بووه له باره‌ی درووستكردنی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی له پارێزگاكانی دیاله، كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراق و كه‌رته سه‌ربازییه‌كانی دیكه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تێیدا به‌شدار بوون و ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه ئاڵوگۆڕی زانیاری و به‌دواداچوونی جوڵه‌ی تیرۆریستان بووه له‌و ناوچانه.
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، دوێنێ گوته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه خاڵیین له هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئیتیحادی.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه رێككه‌وتووین هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگه ئه‌منییانه نه‌هێڵین كه تیرۆریستان سوودیان لێ وه‌رده‌گرن.
روونیشیكرده‌وه، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه تیرۆریستان له سووریاوه به‌ره‌و عێراق دزه ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌یان به‌و راده‌یه نییه و جێی نیگه‌رانییه‌كی زۆر نییه، چونكه فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان توانای راوه‌دوونانی تیرۆریستانی هه‌یه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌ك گوایه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی پێش شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری تێیاندا بوو، هه‌ریه‌ك له به‌ره‌ی توركمانی و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌ركووك و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری نه‌ینه‌وا دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه لێدوانیان دا و ره‌تیانكرده‌وه رازی بن پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه، سنووری ئیداری نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك و دیاله و سه‌لاحه‌دین.
ئه‌مڕۆ نوێنەرانی به‌ره‌ی توركمانی و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی کەرکووک لەدژی گەڕانەوەی پێشمەرگە راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتبوو: "رازیبوونی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پارێزگای کەرکووک، پێشهاتێکی ترسناک و نادەستوورییە".