ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح 6 یاریزانی له خوله‌كانی كوردستانه‌وه بۆ زاخۆ داواكردووه
یانه‌ی زاخۆ به گه‌رمی رۆژانه خه‌ریكی ده‌ستنیشانكردنی پێكهاته‌یه‌كی نوێیه بۆ ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی عێراق، 7 یاریزانی نوێیان گواستۆته‌وه و له‌سه‌ر داوای ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه بۆ كڕینی 6 یاریزانی دیكه له گفتووگۆدان.
ستافی راهێنه‌ران
یانه‌ی زاخۆ دوای ئه‌وه‌ی ستافی راهێنه‌رانی دیاریكرد و ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحی كرده راهێنه‌ری تیپه‌كه و هه‌یسه‌م موتعه‌بی به یاریده‌ده‌ری ده‌ستنیشان كرد و مازن عه‌بدولستار ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی توانای جه‌سته‌یی پێ‌سپێردرا و مه‌عه‌ن جه‌میل وه‌كو راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان ده‌ستبه‌كاربوو.
له ئێستادا یانه‌ی زاخۆ سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی نوێیه و رۆژانه بۆ ده‌ستنیشانكردنی یاریزانی تازه له گفتووگۆ و كۆبوونه‌وه‌دایه.
7 یاریزانی گواستۆته‌وه
یانه‌ی زاخۆ له یه‌كه‌مین هه‌نگاوی دا، 7 یاریزانی نوێی گواستۆته‌وه، له نێویاندا 4 یاریزانی عه‌ره‌به، عه‌بدولعه‌زیزی عه‌ماری گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی شوڕته‌ی گواسته‌وه، له هێڵی به‌رگری گواستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی راگه‌یاند كه پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی، شوڕته، زه‌ورا، جه‌وییه، ته‌ڵه‌به و هه‌ولێر كردووه.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا كارگێری زاخۆ له دڵی به‌رگری عیسام یاسینی یاریزانی پێشووی یانه‌كانی نه‌فتی وه‌سه‌ت و یانه‌كانی سلێمانی، دهۆك و هه‌ولێری گواسته‌وه.
زاخۆ یاریزانێكی نوێی بۆ لای چه‌پی یانه‌كه‌ی گواسته‌وه، ئه‌ویش مسته‌فا جه‌لیلی به‌رگریكاری یانه‌ی نه‌جه‌فه كه به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌كه كردووه.
له هێڵی ناوه‌ڕاست، زاخۆ سه‌یف سه‌لمانی ناوه‌راستكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی هێناوه‌ته ریزه‌كانی، هاوكات ئه‌مجه‌د وه‌لیدی ناوه‌راستكاری پێشووی یانه‌ی شوڕته‌شی گواسته‌وه.
دوایین گرێبه‌ست، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ بوو كاتێك یاریزانێكی دیكه‌ی هێڵی ناوه‌ندی گواسته‌وه كه زۆرجار وه‌كو هێرشبه‌رێك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش موئه‌یه‌د عه‌بدولباسیتی یاریزانی یانه‌ی دهۆك بوو كه به فه‌رمی روویكرده زاخۆ.
زاخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م 6 یاریزانه له گفتووگۆدایه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئالان حوسێنی په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتووه، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆ له‌سه‌ر داوای ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ 6 یاریزانی دیكه له گفتووگۆدایه كه سه‌رجه‌میان له خولی نایابی كوردستان یاری ده‌كه‌ن ته‌نیا وریا كامه‌ران نه‌بێت كه یاریزانی خولی عێراقی یانه‌ی هه‌ولێره.
1ـ سه‌لام ئه‌حمه‌د به‌رگریكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
2ـ ئه‌حمه‌د زیڕۆ ناوه‌راستكاری لاوی یانه‌ی دهۆك
3ـ ئه‌ركان ئه‌میر به‌رگریكاری یانه‌ی دهۆك
4ـ ئیڤان سلێمان، یاریزانی یانه‌ی دهۆك
5ـ حه‌مه ئیتۆ ناوه‌راستكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
6ـ وریا كامه‌ران ناوه‌راستكاری یانه‌ی هه‌ولێر
یانه‌ی زاخۆ له ناوه‌راستی مانگی رابردوو بڕیاری دا به فه‌رمی به‌شداریی له خولی نایابی عێراقی وه‌رزی داهاتوو بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستبه‌رداری سه‌رجه‌م یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی بوو ته‌نیا لوكاس سانتۆسی به‌رازیلی هێشته‌وه و ده‌یه‌وێت به به‌رگێكی تازه خۆی بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده بكات.