پێلێگرینی بە فەرمی بووە راهێنەری ریال بێتیس

گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵە

مانوێل پیلیگرینی، راهێنەری چیلیایی بە شێوەیەکی فەرمی وەکو راهێنەری نوێ یانەی ریال بێتیسی ئیسپانیا دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال بێتیسی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ مانوێل پێلیگرینی راهێنەری چیلیایی گەیشتنە رێکەوتن و ناوبراو بۆ ماوەی سێ ساڵ واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 راهێنەرایەتی یانە ئەندەلوسیەکە دەکات، ئەمیش دوای دوورخستنەوەی راهێنەری پێشووی یانەکەیان بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزەیان.

پێلێگرینی پێشتر پێشینەی راهێنەرایەتی لە لالیگا لەگەڵ ڤیاریال، مالاگا و ریال مەدرید هەیە و بەم دواییەش لە ئینگلاند راهێنەرایەتی یانەی وێستهام یونایتدی کرد، بەڵام بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی هاوینی رابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لەو کاتەوە بێ یانە بوو.