فێرناندێز ریکۆردێکی مێژوویی لە پرێمەرلیگ تۆمار کرد

لە 10 یاریی سەرەتای بەشداری زۆرترین گۆڵی کردووە

برۆنۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای پەیوەندی کردن بەم یانەیە توانی ناوی لە مێژووی پرێمەرلیگ تۆمار بکات و بەشداری زۆرترین گۆڵی کردووە لە 10 یاریی سەرەتایی خۆی.

ماڵپەری داتا و ئاماری ئۆپتا بڵاویکردووە برۆنۆ فێرناندێزی پۆرتوگاڵی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا توانی گۆڵێک و ئاسیستێک بکات و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگ 10 یاریی سەرەتای بەشداری زۆرترین گۆڵ بکات کە 7 گۆڵ و 6 ئاسیستن.

پێشتر خاوەنی ئەم ریکۆردە میکی کۆئین یاریزانی پێشووی یانەی کاونتری سیتی بوو کە لە وەرزی 1992 بۆ 1993 توانی بووی ریکۆردی لەم شێوەیە تۆمار بکات کە لە 10 یاریی سەرتایدا بەشداری 10 گۆڵی کردبوو.