مۆرینیۆ بە توندی رەخنە لە ناوبژیوانێک دەگرێت

خۆزێ مۆرینیۆ دوای یاریی یانەکەی بەرامبەربونەکەی لەگەڵ بۆرنمۆس بە توندی رەخنەی لە مایکل ئۆلیڤەر نابژیوانی یارییەکە گرت.

دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر بۆرنمۆس، خۆزێ مۆرینیۆ بەرێوەبەری هونەری یانەی تۆتێنهام لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گووتی '' هەموو کەسێک دەزانێت بەرکەوتنەکەی یاریزانانی بەرامبەر لەگەڵ هاری کەین لێدانی سزا بوو، هەموو کەسێک دەزانێت، بەڵام ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ ئێمە نەگرت و ئەمەش گرنگترین رووداوی یارییەکە بوو، بە داخەوە ئەمە هەمان ئەو نابژیوانە بوو کە لە یاریی رابردووی یانەکەمان بریاری سیستەمی ڤاری رەتکردەوە، نامەوێت شتی دیکە بڵێم ''.

تۆتێنهام شەوی رابردوو لە یاریی گەڕی 34ی پرێمەرلیگ بووە میوانی بۆرنمۆس و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە بە بڕوای راهێنەری ئەو یانەیە نابژیوان پێویست بوو لێدانێکی سزایان بۆ بگرێت.