بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بازاڕی سستكردووە

.
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

نرخی زێڕ، لەسەر ئاستی بازاڕەكانی جیھان و ھەرێمی كوردستان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و زێنگرانی دھۆكیش بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی، بازاڕیان سستبووە و دەڵێن ھاووڵاتییان زێڕەكانیان دەكەنە پارەو بەوھۆیەشەوە فرۆشتنی زێڕ بۆ سفر دابەزیووە.

دۆخی ئێستای بازاڕی زێڕ لە ھەرێمی كوردستان بەجۆرێكە دوكانی زێڕینگران پڕ زێڕ و خاڵییە لە كڕیار. یەكێك لە زێڕینگرانی دھۆك دەڵێ "ئەم قەیرانە زیاتر لە ھەموو شت زیانی بە بازاڕی زێڕ گەیاندووە، نرخی زێڕ تا دێت بەرزدەبێتەوە و كڕیاریش زۆر كەمبووەتەوە".

زێڕینگرێكی دیكە دەڵێت: "ئەو ھاووڵاتییانەی ئێستا دێنە بازاڕی زێڕ تەنھا زێڕەكانیان دەفرۆشن كەس زێڕ ناكڕێت".