مەسرور بارزانی گەیشتە سلێمانی

.

K24 - سلێمانی

كەمێك پێش ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گەیشتە سلێمانی و پاش كەمێكی دیكە بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دادەنێت.

شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكان 146 كیلۆمەترە و پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت. حكومەتی ھەرێمی كوردستان 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان كردووە. لە قۆناغی یەکەم 32  کیلۆمەتر تەواو دەکرێت و دواتر دەست بە قۆناغەکانی دیکەش دەکرێت. هەروەها، شەقامەکە لە 7 یەکتربڕ پێکهاتووە، کە چواریان گەورەن و سێ دیكەیان بچووکن، هەروەها هەشت پردی پەڕینەوە لەخۆدەگرێت.