بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی دوکان تووشی كۆرۆنا بوو

.

K24 – دوكان

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی دوکان، كە ھاوكات سەرۆکی تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەو قەزایە تووشی كۆرۆنا بوو.

قایمقامیەتی قەزای دوكان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، د. محەمەد ئەحمەد هەمەوەندی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی دوکان و سەرۆکی تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو قەزایە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

 ئەوەش لەکاتێکدا ، قائمقامی دوکان دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بەتەواوی چاک بووەو تەندروستی باش بۆتەوە .

ئاماژە بەوەشدراوە سیروان سەرحەد قایمقامی دوکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەقەزاكە، دوای چەند روۆژێک لە توشبوونی بە ڤایرۆسەکە ئێستا بە تەواوی چاکبووەتەوە و لەچەند رۆژی داهاتوودا دەوامی ئاسایی دەست پێدەکاتەوە .

 ھ.م