تۆپخانەكانی توركیا سەنتەری ناحیەی كانی ماسیان تۆپباران كرد
K24- كانی ماس:
تۆپخانەكانی توركیا سەنتەری ناحیەی كانی ماسیان بۆردومان كرد و بەڕێوەبەری ناحیەكەش هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە.
سەربەست ئاكرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماس تایبەت بە كوردستان 24 رایگەیاند، تۆپخانەكانی توركیا سەنتەری ناحیەكەیان بۆردومان كرد و چەند گوللـە تۆپێك لە دووری تەنیا 100 مەتر لە بینایەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە كەوتنە خوارەوە.
هەروەها گوتی: ئەمە یەكەم جارە سەنتەری ناحیەكە لەلایەن توركیاوە بكرێتە ئامانج و بەهۆی ئەو بۆردومانە ترس و دڵەڕاوكێ لەناو دانیشتوانی ناحیەكە بڵاوبووەتەوە.
H.B