بیرانوەند لە بەلجیکا پشکنینی کۆرۆنای بۆ کرا

عەلی رەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی ئانتورپی بەلجیکا دووشەممەی ئەم هەفتەیە بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە یانە نوێیەکەی گەشتی ئەو وڵاتەکەی کرد و یەکەم پشکنینی ڤایۆرسی بۆ ئەنجامدرا.

ماڵپەری gva بەلجیکی بڵاویکردووە دوای گەیشتنی گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران بۆ وڵاتەکەیان، بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی یەکەم پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا و لە ئەنجامدا پشکنینەکەی نێگەتیڤ دەرچوو، واتە هەڵگری ڤایرۆسەکە نیە و بریاریشە هەفتەی داهاتوو ئەو گۆڵپارێزە دوو پشکنینی دیکەی بۆ بکرێت.

بیرانوەند ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ یانەی ئانتۆرپی بەلجیکی گەیشتە رێکەوتن، بەڵام بە هۆی وەستانی گەشتە ئاسمانیەکان بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتەکەی دواخرا.