له سلێمانی 4 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی گیان له‌ده‌ستدانی 4 كه‌سی دیكه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا عەبدوڵڵا سەنگاوی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی دووپاتی كرده‌وه، ئەمرۆ 4 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
گوتیشی: دوو لە قوربانیان خەڵکی ناو شاری شلێمانین، یەکێکیش خەڵکی گوندی سەرگەڵوی سەر بە قەزای دوکانە و یەکێکی دیکەشیان خەڵکی چەمەماڵە.
H.B