تووشبووێكی دیكه‌ی كۆرۆنا له راپه‌ڕین گیانی له‌ده‌ستدا
K24- راپه‌ڕین:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین مردنی تووشبووێكی دیكه‌ی كۆرۆنای به‌هۆی په‌تاكه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای خه‌واندنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی رانیه، ئه‌مڕۆ دووشەممە هاوڵاتیەکی دیكه‌ی سنووری ئیدارەی راپەڕین بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایکرد۰
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، گیانله‌ده‌ستداوه‌كه پیاوێکی تەمەن (70) ساڵانە و دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنەیە و پێشتر نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە۰
جێگای ئاماژه‌یه تائێستا 17 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B