نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فينله‌ندا كرد
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆبووه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، "سایتی سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق" راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: "له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌نديى فينله‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به بواره جياكانى په‌يوه‌ندييه‌كان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، گرنگیی به‌شداریی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بۆ سه‌قامگیریی وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و رۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابووريدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژيان له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد".
هه‌روه‌ها هاتووه: "نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه، سوپاسى فينله‌نداى كرد كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا هاوكارييان پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌تايبه‌تيش له بوارى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى به پێشمه‌رگه و هاريكاريى مرۆيیدا، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ فينله‌ندا و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ كۆمپانيا فينله‌ندييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "هاڤيستۆ، وێڕاى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه‌ى، پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له شكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پێشوازيكردن و حه‌واندنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى هاوبه‌ش و هه‌نگاوه‌کانیان بۆ کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه له هه‌ولێر، دووپات كرده‌وه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (23ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2020)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌وه پێشوازی لێكرا.
پێکا هاڤیستۆ لە ساڵی 2019ـەوە، وەزیری دەرەوەی فینلەندایە و سەر بە پارتی گرین لیگە کە گەورەترین پارتی سیاسی فینلەندایە.