سهرۆكی توركیا: ئەمڕۆ کۆتاییمان بە 86 ساڵ چاوەڕوانی ھێنا
K24- ههولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا رایگەیاند: ئایا سۆفیا لە بنەڕەتدا مزگەوت بووە و ئێمەش کۆتاییمان بە چاوەڕوانی 86 ساڵە ھێنا و تەنیا ئەمڕۆ 350 ھەزار کەس لهو مزگهوته بەشداری نوێژی ھەینیان کردووە. سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: ھەموو کەسێك لە ھەموو ئایینە جیاوازەکانەوە دەتوانن سەردانی ئایا سۆفیا بکەن.
له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا سهرۆك كۆماری توركیا گوتی: "ئەمە ئاواتی چەندین ساڵەی گەنجیمان بوو. ھەموو جار دەمانگوت: کەی ئەم زنجیرە بپچڕێت و ئایا سۆفیا بکرێتەوە..؟".
جهختیشی كرهدهوه، "ئەمڕۆ کۆتاییمان بە ٨٦ ساڵ چاوەڕوانی ھێنا. بەھۆی ھەوڵەکانی ھاوپەیمانی نیشتمانی لەگەڵ بەڕێز باھچەلی و بە ھاوکاری دادگاش ئەم راستیەمان بینی. ئایا سۆفیا ئێستا گەڕێندراوەتەوە بۆ بنەچەی خۆی، کە مزگەوت بووە و ئێستاش ھەر مزگەوتە".
ههروهها گوتی: "پشت بەخوا لە خزمەتکردن بە باوەڕداران بهردهوام دهبێت، جیا لەوەش دەبێته شوێنێکی کولتوری بۆ ھەموو مرۆڤایەتی و دەبێتە شوێنێك، کە ھەموو کەسێك لە ھەموو ئایینە جیاوازەکانەوە دەتوانن سەردانی بکەن".
ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر گرنگە و بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان ٣٥٠ ھەزار کەس بەشداری نوێژی ھەینیان کردووە."
H.B