تهندروستی جیهان: ئێستا دۆخی تەندروستی کوردستان جێگیرە
K24- ههولێر:
وائیل حەتاحیت، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کوردستان٢٤ رایگەیاند: ئێستا دۆخی تەندروستی کوردستان جێگیرە و دەبێ ھەمووان کار بۆ ئەوە بکەین، لە رۆژانی داھاتوودا ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە کەمتر بکەینەوە.
حەتاحیت، گوتی: "رێکارەکانی حکومەتی ھەرێم زۆر باشن، بەڵام لە ھیچ شوێنێکی جیهان رێکارەکان نەیانتوانیوە ژمارەی تووشبوون بگەیەننە سفر، ئەوەی کە زۆر گرنگە پابەندبوونی ھاوڵاتیان و تاكپارێزیە".
نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیھانی جهختی كردهوه، "لە کوردستان و عێراقیش بە گشتی وادیارە کە ئێستا ژمارەکان جێگیرن، ھەرچەندە بەداخەوە کێرڤی مردن و تووشبوون ھێشتا بەرەو خوار نەبووەتەوە بەڵام تارادەیەك دەتوانین بڵێین: ژمارەکان جێگیرن".
دووپاتیشی كردهوه، "بۆ قۆناغی داھاتووی ئێمە گرنگ ئەوەیە کە چۆن بتوانین ئەو کێرڤە و ژمارەکان نزمتر بکەینە، ھیوادارم لە کوردستان بگەینە ئاستێك، کە ژمارەی تووشبووان لە رۆژێکدا لە پەنجەکانی دەست تێنەپەرێت".
ههروهها گوتی: "رێکارەکانی حکومەتی ھەرێم زۆر باشن، ههرچهند لە ھیچ شوێنێکی جیهان رێکارەکان نەیانتوانیوە ژمارەکە بگەیەنە سفر، بەڵام لە شوێنێك بۆ شوێنێکی تر ژمارەکان دەگۆڕێن، ئەمەش دەوستێتە سەر ھۆشیاری تاکەکان و چۆنیەتی خۆپارێزیان".
سەبارەت بە کردنەوەی فرۆکەخانەکانیش حهتاحیت ئاماژهی بهوهدا، "من رێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆم بینین، کە رێکاری زۆر باشن، بەڵام جارێکی دیكه دەیڵێمەوە: گرنگ ئەوەیە تا چەند خەڵکی پابەندی ئهو رێكارانه دهبن".
H.B