نەتەنیاهو: حزبوڵڵا یاری بە ئاگر دەکات

هۆشداریی دەدات

K24- هەولێر:

بێنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، چەکدارانی حزبوڵڵا هەوڵی دزەکردنیان بۆ ناو خاکی ئیسرائیل داوە لە سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل، بەڵام رێکخراوەکە رەتی دەکاتەوە.

لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا، نەتەنیاهو رایگەیاند، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین ئەوان دزە نەکەنە ناو خاکەکەمان. لە دۆخێکی واشدا، لوبنان و حزبوڵڵا بەرپرسیارەتی تەواو دەگرنە ئەستۆ. حزبوڵڵا دەبێت بزانێت کە یاری بە ئاگر دەکات.

دووپاتیشکردەوە، هەر هەوڵێک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، بە تووندترین شێوە وەڵام دەدرێتەوە.

لای خۆیەوە حزبوڵڵا رەتی دەکاتەوە هەوڵیان دابێت دزە بکەنە ناو خاکی ئیسرائیل لە لوبنانەوە.

دووشەممەی رابردوو، هێزی سنووری ئیسرائیل پێنج چەکداری دەستگیرکرد کە بە “تیرۆرست” ناوی بردن و بە بەزاندنی سنوور تۆمەتباریکردن.

France24