بەوێنە: چۆڵیی کەعبە لە یەکەم رۆژی حەجدا ناخهەژێنە بۆ موسڵمانان

حەجی ئەمساڵ هاوشێوەی نەبووە لە مێژووی هاوچەرخدا

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەكەم رۆژی مەراسیمی حـەجە و حاجیان دەست بە بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان دەکەن، بەڵام جیاواز لە ساڵان، دەوری کەعبە چۆڵە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر هەموو سێکتەرەکانی ژیان کردووە تەنانەت ئایینیش، چونکە ساڵانە لەو کاتانەدا زیاتر لە دوو ملیۆن موسڵمان روویان لە سعودیە کردبوو بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، کەچی ئەمساڵ بۆ رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەوری کەعبە چۆڵە و تەنیا 10 هەزار کەس رێگەیان پێدراوە حەج بکەن.

دیمەنەکانی چۆڵیی کەعبە بەراورد بە ساڵان بۆ موسڵمانان ناخهەژێنن، چونکە مەراسیمی حەج بە گەورەترین کۆبوونەوەی ئایینی دادەنرێت لە جیهان.

حاجیان ئەمڕۆ لەنێو مەككەوە و لە شوێنی مانەوەیاندا، ئیحرام دەبەستن و نیەتی حەج دەھێنن، دواتر "لبيك اللهم لبيك" دەڵێنەوە و لە مەككەوە بۆ مینا بەڕێدەكەون.

لە دەوری کەعبە چەند بازنەیەک دروستکراون بۆ ئەوەی حاجییان لە یەکدییەوە دووربن و بەگشتی حەجی ئەمساڵ بەجۆرێکە، هاوشێوەی نەبووە لە مێژووی هاوچەرخدا.

وێنەکان ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە حاجییان نیشاندەدەن: