كۆرۆنا له زیاتر له 2 ملیۆن كه‌سه‌وه كردی به 10 هه‌زار
K24 - مینیسۆیتا- ئەمەریکا:
ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ردانیكارانی مه‌ككه‌ی پیرۆز، ر,وخساریان به ماسك پۆشیوه، بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه ئایینییه، به‌شێوه‌ی گرووپی بچو‌وكیش به‌دیده‌كرێن.
ئه‌ی بی سی نیوزی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكیدا باسی گه‌یشتنی موسڵمانانی كردووه له رۆژی 29ی ته‌ممووز بۆ ئه‌و شوێنگه ئیسلامییه كه مه‌ككه‌ی پیرۆزه، ئه‌ویش له‌پێناو گه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
دیمه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه، ته‌واو جیاوازه. حه‌ج یه‌كێكه له فه‌ریزه‌كانی موسڵمانان كه له ته‌مه‌نی مرۆڤدا، یه‌كجار فه‌رزه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له رووی ماددیه‌وه توانای هه‌بێت.
ئامانجی حه‌ج، وێڕای جه‌سته‌یی و رۆحی بریتییه له جێبه‌جێكردنی زۆرترین پێكه‌وه‌یی نێوان موسڵمانان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له نوێژكردندا پێویسته شانی موسڵمان به شانی موسڵمانه‌وه بێت، كه‌چی جێبه‌جێكارانی ئه‌مساڵ به ته‌واوی دوورن له یه‌كه‌وه و به‌شێوه‌ی گرووپی بچووك له دووری یه‌ك ده‌ڕۆن به شێوه‌ی 20 كه‌سی تا ئاستی ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی په‌تا كوشنده‌كه.
ساڵانی رابردوو له هه‌موو دنیاوه، زۆربه‌ی جار ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌جی كردووه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نزیكی ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه. به‌هه‌موو پێوه‌رێك ساڵانی رابردوو دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی سعوودیه‌یان كردووه بۆ حه‌ج، هه‌ر له شیعه‌وه تا سووننه و مه‌زهه‌به ئیسلامییه‌كانی دیكه.
هه‌میشه پێكه‌وه نانیان خواردووه. پێكه‌وه دانیشتوون و پێكه‌وه نوێژیان كردووه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك كه ئه‌زموونێكی قورسه، به‌ڵام ئه‌مساڵ نه پێكه‌وه نان ده‌خۆن و نه پێكه‌وه داده‌نیشن و نه پێكه‌وه شانبه‌شانی یه‌ك نوێژ ده‌كه‌ن.
ئه‌مساڵ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ماڵی خودا-یان كردووه، له نێو هۆتێله‌كانیانژه‌مه‌خۆراكی ئاماده‌كراویان ده‌درێتێ. حكومه‌تی سعوودیه تێچووی ته‌واوی گه‌شته‌كه و ژه‌مه‌خۆراك و تیمی ته‌ندروستی له ئه‌ستۆ گرتووه.
ئه‌زموونی ئه‌مساڵ ته‌واو جیاوازه رابردوو، عه‌ممار خالید تەمەن 29 ساڵ له بنه‌ڕه‌تدا كه‌سێكی هندییه، به‌ڵام له سعوودیه له دایكبووه و گه‌وره بووه. وێڕای ئه‌وه‌ی به ته‌نیا حه‌ج ده‌كات، ده‌پاڕێته‌وه له خودا كه‌سه نزیكه‌كانی پارێزراو بن.
بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی مرۆڤایه‌تی و سعوودیه، حكومه‌تی ریاز رێگه‌ی له موسڵمانان گرت سه‌ردانی ماڵی خودا بكه‌ن و ئه‌و فه‌ریزه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌ویش له پێناوی سه‌لامه‌تی گیانی موسڵمانان تا تووشی كۆرۆنا نه‌بن.
به‌پێی ئاماری فەرمی سعوودیه ته‌نیا 10 هه‌زار كه‌س ئه‌مساڵ فه‌ریزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، سێ به‌شی ئه‌وانه‌ش ئه‌و بیانیانه‌ن كه له سعوودیه ده‌ژین و نیشته‌جێن، به‌شێكیشی بریتین له هێزی ئه‌منی و تیمی پزیشكی.
ئه‌مساڵ حكومه‌تی سعوودیه رێگه‌ی نه‌دا هیچ ده‌زگایه‌كی میدیای رووماڵی حه‌ج بكات، بۆیه سعوودیه خۆی به‌شێوه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆ به‌رده‌وامه له گواستنه‌وه‌ی مه‌راسیمه‌كه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 سه‌ر به خێزانی ڤایرۆسه درمییه‌كانه، تا رۆژی 29ی ته‌مووز 272 هه‌زار و 590 كه‌س له عه‌ره‌بستانی سعوودیه تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 2 هه‌زار و 816 كه‌سیش مردوون.