نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
K24ـ هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان له نرخێكی نزمدا سه‌قامگیر بوو، ئه‌مڕۆ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 43 دۆلار و 35 سه‌نت، به‌مه‌ش نرخه‌كه‌ی به رێژه‌ی 1% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
له به‌رامبه‌ردا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی 43 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 40 دۆلار و 35 سه‌نت، به‌مه‌ش به رێژه‌ی 1.1% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هه‌نارده‌كارانی نه‌وت "ئۆپیك" ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه به‌رهه‌می نه‌وت رۆژانه ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل بۆ بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان زیاد بكه‌ن.
H.B