نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست
K24 - ھەولێر
لەدوایین مامەڵەكانی زێڕدا، نرخی ئۆنسێك زێڕ گەیشتووەتە سەرووی 2 ھەزار دۆلار.
بە كاریگەری لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ناكۆكییەكانی نێوان ئەمەریكا و چین، نرخی زێر تادێت بەرزتر دەبێتەوە و لە دوایین مامەڵەكانیشدا نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیھان %1 بەرزبووە و ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتووەتە 2 ھەزارو 9 دۆلار، ئەمەش بە بەرزترین ئاست ھەژمار دەكرێ لە مێژووی بازاڕەكە.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە كاتێكدایە ناكۆییەكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەبارەی كێشیە بازرگانییەكانیان قوڵتر دەبێتەوە، ھەروەھا ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەھای دۆلار، وایكردووە نرخی زێڕ رۆژ لە دوای رۆژ بەرزبێتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 393000 دیناری عێراقیی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 345000 دیناری عێراقیی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 295000 دیناری عێراقیی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (22) بە 360000 دیناری عێراقیی