پێنتاگۆن لێدوانێكی تره‌مپ ره‌تده‌كاته‌وه‌

ئه‌مه‌ریكا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نییه‌

K24 - ھەولێر:

ئەمڕۆ سێ سەرچاوە لە پێنتاگۆن، بە كەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكاییان راگەیاندووە، سوپای ئەمەریكا ھیچ بەڵگەیەكی نییە، رووداوی تەقینەوەی بەیرووت ھێرشێكی بەرنامەكراو بێت، كە پێشتر سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد تره‌مپ ئاماژەی پێكردبوو.

ھەر سێ سەرچاوە لە ھەمانكاتدا ئاماژەیان كردبوو، "ئەوان نازانن سەرۆك باسی چی دەكات".

یەكێك لەو سەرچاوانە گووتی: ئەگەر سوپای ئەمەریكا ھیچ بەڵگەیەكی لە دەستدا ھەبووایە؛ كە ئەوەی روویداوە ھێرشێكی بەرنامەكراوە، دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا یەكسەر بڕیاری دەدا رێكاری زیاتر بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ھێزە چەكدارەكانی و سامانی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا.

سەرچاوەكە جەختیكردەوە، تاكو ئێستا ھیچ فەرمانێكی لەم جۆرە دەرنەچووە.

پێشتر سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ، لە وڵامی پرسیارێكدا، كە ئایا لەو بڕوایەدایە تەقینەوەكە لە ئەنجامی ھێرشێك بووە؟ بە "بەڵی" وڵامی دابوویەوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ تره‌مپ گووتبووی: "لە رووی سرووشتی تەقینەوەكە، وادیارە وایە، ھەندێك لە جەنەراڵەكانی سوپام  بینی، وادیارە ئەوان لەو بڕوایەدان ھێرش بووە، ھۆكارەكە جۆرێك لە بۆمب بووە، بەڵێ".

سەرچاوە : تاس

وه‌رگێڕان: م.ئ