نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی گۆڕان لە بازاڕی نەوتی خاو لە ئەمەریکا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بە 42 دۆلار و 16 سەنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 45 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
بە بەروارد بە دوێنێ، نرخی هەردوو جۆری نەوتەکە بە رێژەی 1% بەرزبوونەتەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئۆپێک بۆ 44 دۆلار و 27 سەنت بەرزبووەوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی بازاڕ و شەقامەکان، نرخی نەوت دابەزی و زیامەندی سەرەکیش، ئەو وڵاتانەن پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.