لێدوانه‌كانی ماكرۆن له به‌یرووت به‌رپرسانی ئێران نیگه‌ران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
موحسن ره‌زایی، ئه‌مینداری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران لێدوانه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته ناوبرد و گوتی: "ده‌بێت ماكرۆن داوای لێبوردن له لوبنانییه‌كان بكات".
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ره‌زایی نووسیویه‌تی: لێدوانه‌كانی ماكرۆن ئه‌وه‌نده‌ی دیكه نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی لوبنانی زیاد كرد، له‌كاتێكدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه وێرانكاره‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت لوبنان رووبه‌ڕووی دۆخێكی نه‌خوازراو بووه‌ته‌وه.
سخنان مکرون دا‌غ دیگری بر داغهای مردم لبنان گذاشت.
— محسن رضایی (@ir_rezaee) August 7, 2020
مکرون در اظهاراتی مداخله جویانه بهجای کمک به مشخص شدن عوامل انفجار #بیروت به دنبال تغییر سیاسی و ایجاد بیثباتی در لبنان است#مکرون باید از مردم لبنان عذرخواهی کند. https://t.co/B0Lz3l2syR
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه، "له بری ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ستنیشانكردنی به‌رپرسانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت بكات، ماكرۆن هه‌وڵ ده‌دات گۆڕانێكی سیاسی و شێواندنی سه‌قامگیری له لوبنان دروست بكات".
ره‌زایی تویته‌كه‌ی به‌وه كۆتایی هێنا، "پێویسته ماكرۆن داوای لێبوردن له لوبنانییه‌كان بكات".
ماكرۆن یه‌كه‌م سه‌رۆك وڵاته كه دوای ته‌قینه‌وه كاره‌ساتباره‌كه‌ی به‌یرووت سه‌ردانی لوبنان و شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كردووه و له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڵێنیدا، زۆرترین هاوكاری پێشكه‌ش به لوبنان بكات، دووپاتیشی كرده‌وه، "پێویسته رێكاری توند له دژی گه‌نده‌ڵكاران بگیرێته‌به‌ر و له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان چاكسازی سیاسی له لوبنان بكرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت كه تا ئێستا كوژرانی 154 كه‌سی تێدا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، ده‌خرێته ئه‌ستۆی حزبوڵڵای لوبنانی، به‌وه‌ی كه له كۆگاكردنی نیتیراتی ئه‌مۆنیۆمدا له كۆگاكانی ئه‌و به‌نده‌ره كه‌مته‌رخه‌م بووه و پابه‌ندی پێوه‌ره گشتییه‌كانی ئه‌مباركردن نه‌بووه، چونكه وه‌ك ده‌گوترێت، كۆنترۆڵی ئه‌و به‌نده‌ره و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت به‌ده‌ست ئه‌و حزبه‌وه‌یه.
H.B