خلووسی ئاكار سوپای وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌كانی هاوسنووری عێراق به‌سه‌ر كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، سه‌ردانی ناوچه‌كانی هاوسنووری عێراقی كرد و ئه‌و هێزانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، كه له ناوچه سنوورییه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی، "یه‌شار گوله‌ر" و فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی "ئومیت دوندار" یاوه‌ری وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌یان كردووه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، خلووسی ئاكار، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوسنووری عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه، سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا و عێراق كوژراوه و سێ سه‌ربازی دیكه بریندار بوون.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندبوو، له ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)، پێنج چه‌كداری ئه‌و پارته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له مانگی (حوزه‌یران/ یۆنیۆ)ی ئه‌مساڵه‌وه توركیا دوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی هێزه‌كانی "په‌كه‌كه" له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا ده‌ستپێكردووه.