ماڵی ئێزدیان لەسەر چیای شەنگال لە دژی پەكەكە خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا

ئێزدیەكانی شەنگال: پەكەكە بە دەیان كچ و لاوی ئێمەی رفاندووە
kurdistan24.net

K24- ھەولێر

بە دەیان كەس لەسەر چیای شەنگال راوەستان لەدژی ھەبوونی پەكەكە لە شنگال و داوایاب كرد ھەرچی زوویە ھێزەكانی سەر بە پەكەكە لە شنگال نەمێنن.

مام قەوال، بەرپرسی ماڵی ئێزدیان بە كوردستان24 راگەیاند، ھەبوونی پەكەكە مەترسییەكی گەورەیە لە سەر ئێزدیان وو چیای شەنگال، چونكە بە دەیان كچ و لاوی ئێزدیان بە زۆر رفاندوونە و ئێستا لە زیندانەكانی ئەوان دانە.

ناوبراو گووتیشی: خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت تا پەكەكە شەنگال چۆل دەكات و گرتووەكانی ئێزدی ئازاد دەكەن.

دایكی رفێنداروەكان وێنەی مناڵ و كەسوكاریان بڵند كردبوو و داوایان لە حكومەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد بەزووترین كات بەدەم دواكارییەكانیانەوە بێن و كەسوكارەكانیان رزگار بكرێن.

پێش ھەفەتەیەكیش خەڵكی شەنگال خۆپێشاندانیان  ھاوێشوەیان ئەنجامدا و دەڵێن بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان تا ئەو كاتەی داواكانمان جێبەجێ دەكرێن.