لە خەرجی سەربازیی عێراق لە ریزبەندی 72ـی وڵاتان دایە

ئەمەریكا یەكەمی سەر ئاستی جیھانە

K24 - ھەولێر

لە رووی خەرجی ساڵانەی سەربازییەوە، عێراق لە ریزبەندی 72 ـەمینی سەر ئاستی جیھانه‌.

بەگوێری پلەبەندییەكی دامه‌زراوەی گلوباڵ فایەرپاوەر، لە كۆی 138 وڵات، كە ناویان لە لیستی ئەو وڵاتانەیە زۆرترین خەرجی ساڵانەیان لە بودجەی سەربازیدا ھەیە، عێراق لە پلەی 72 ـەمینی جیھان و 14 ـەمینی سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی .

دامه‌زراوه‌كه‌ ئاماژەیداوه‌، خەرجی ساڵانەی عێراق لە بودجەی بەرگریدا، ملیارێك و 730 ملیۆن دۆلارە، سەبارەت بە سعوودیەش 67 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری ساڵانەیە و لەسەر ئاستی جیھانیش زۆرترین خەرجی سه‌ربازی له‌ ئەمەریكا تۆماركراوه‌، كه‌ تێكڕاكه‌ی 750 ملیار دۆلاره‌، دوای ئه‌ویش چین دێت بە خه‌رجی ساڵانه‌ی 237 ملیار دۆلار.