سبەی بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت

دوو ملیار دینار لە بەغداوە نێردراوە

 K24 - هەولێر

بڕی دوو ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیارانی سنووری هەولێر لە بەغداوە گەیشتووەتە هەولێر و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سایلۆی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند" بڕی دوو ملیار دینار ماوەی 10 رۆژێک دەبێت لە بەغداوە گەیشتووەتە هەولێر و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

بەگوتەی ئەو بەڕێوەبەرە "ئەو جووتیارانەی لە رۆژانی 14، 15 و بەشێکی ئەوانەی لە 16ـی 6 گەنمیان رادەست کردووە، سبەی دەتوانن سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ ئەوەی چەکی بانکی وەربگرن و لە بانکی حەمرین شایستە داراییەکانیان وەربگرن".