سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی مووچه كۆده‌بێته‌وه
.gif)
K24 - هه‌ولێر:
سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی پرسی مووچه و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات.
بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پرسه‌كانی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان، مووچه و ئەنجامی پرۆسەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مه‌سرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ لەسەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنى کێشەکان رێکەوتن.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا بڕیاردرا، بەپێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەك بەشە مووچەیەك لە بەغداوە بۆ ھەرێم بنێردرێت.
H.B