چین یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای تۆمارکرد

قۆناغی سێیەمی ڤاكسینەكە لە چەند وڵاتێك پەرەی پێدەدرێت

K24 - ھەولێر

کەناڵی فەرمیی چین رایگەیاند، یەکەم ڤاکسینی دروستکراوی توێژەرانی ئەم وڵاته بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا به فەرمی تۆمارکرا.

کۆمپانیای "کان سینۆ بیۆلۆجیک" مافی تۆماری ئەم ڤاکسینەی له حکوومەتی چین وەرگرتووه.

پێش تۆمارکردنی ڤاکسینەکه، ئەم کۆمپانیای قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی ئەم ڤاکسینەی دەست پێکردبوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، کۆمپانیای کان سینۆ خەریکی پەرەپێدانی قۆناغی سێیەمی ئەم ڤاکسینه له وڵاتانی سعوودیه، بەرازیل، ئیمارات و چیلی‌یه.

بەپێی راگەیاندراوی حکومەتی چین، مافی تۆماری بەرهەمهێنانی ئەم ڤاکسینه 11ـی ئەم مانگه به کۆمپانیاکه دراوه.

سێشەممەی رابردووش دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی نیکۆلای گاملیا له رووسیا، تۆماری یەکەم ڤاکسینی دژه کۆرۆنای له جیهان راگەیاند.