بودجەی تورکیا 4.2 ملیار دۆلار کورتهێنان تۆماردەکات

"كورتھێنان لە بودجە توانای بەدیھێنانی ئامانجەكەی نابێت"

K24 - ھەولێر

توركیا بە ملیاران دۆلار كورتھێنان لە بودجەكەی تۆماردەكات و لیرەی توركیش دابەزینێكی مێژووی بەخۆوە دەبینێت.

بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی گەنجینەی توركیا، حكومەتی ناوەندی وڵاتەكە كورتھێنانێكی پێوانەیی لە بودجەكەی تۆماردەكات بەبڕی 29 ملیار و 700 ملیۆن لیرە، كە یەكسانە بە 4 ملیار و 20 ملیۆن دۆلار، لە بەرامبەریشدا لیرەی توركی ئاستی پێوانەیی لە نزمبوونەوە تۆماركرد بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی و بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە 740 لیرەی تورکی. لە ئەنجامیشدا وەبەرھێنەران بە رەشبینیەوە لە ھەنگاوەكانی بانكی ناوەندی توركیا دەڕوانن.

ھەفتەی رابردوو بیرات ئالبایراك وەزیری دارایی توركیا رایگەیاند، ئەمساڵ بەھۆی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كورتھێنان لە بودجە توانای بەدیھێنانی ئامانجەكەی نابێت و لە نێوان 5% بۆ 6% ی كۆی بەرھەمی ناوخۆیی دەمێنێتەوە.