لە ھەولێر گرین ھاوسێك بە رووبەری 5 دۆنم زەوی بونیاتنراوە

گرنگی گرین ھاوس و سەرچاوەی دیكەی كشتوكاڵی
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە سنووری پارێزگای ھەولێر و لە كەورگۆسك، گەورەترین پرۆژەی گرین ھاوس لەسەر رووبەری 5 دۆنم بەرھەمی كشتوكاڵی بەرھەم دەھێنێت ، ئەم پرۆژە كشتوكاڵییە بە سستمی ھایدرۆپۆنیك و بەشێوازێكی سەردامیانە كاری لەسەر دەكرێت و ئامانجیشی دابینكردنی بەرھەمە كشتوكاڵییەكانە لە وەرزەكانی ساڵدا.

چەندین جۆر سەوزەی خۆماڵی بە درێژایی ساڵ بە سستمێكی پێشكەوتوو كە تەكنەلۆژیای نوێ دەخرێنە بازاڕەوە، گرین ھاوسەكە ژوورێكی كۆنترۆڵی ھەیە، كە تیایدا پێوانەیی پلەی گەرمی و ساردی بەرھەمەكان دەكات، لە ژوورەكە چاودێری رێژەی ترشی و تفتی و پەینەكان دەكرێت، بۆ ئەوەی بەرھەمھێكی تەواو سرووشتی بەرھەم بێنن.

بۆ وەرزی پاییز و زستانیش چەند بەرھەمھێكی دیكە چێندراوە، لە وەرزی زستاندا بڕێكی زۆر ئەو بەرھەمانە بخانە بازاڕەوە، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن، بەھۆی بەرھەمی ھاوردەكراو ناتوانن بەرھەمی رەنج و ماندبوونیان بێتەوە دەست.

گرین ھاوس شێوازێكی نوێی كشتوكاڵی كردنە و لە زۆربەی وڵاتە پێشكەوتووەكان كاری لەسەر دەكرێ، گرین ھاوسی كەورگۆسك، یەكێكە لە گەورەترین پرۆژەكان لە سنووری پارێزگای ھەولێر و بڕیاریشە بە رووبەڕووی 40 دۆنم بەرھەمە كشتوكاڵییەكان بەرھەم بھێنن.