سلێمانی.. ژمارهی تووشبووان له بهرزبوونهوهیه بهڵام كێشه پزیشكییهكان نهماون
K24- ههولێر:
رۆژبهڕۆژ ژمارهی تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت و بەرپرسانی تەندروستیش دهڵێن: پێویستە ھاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.
سهبارهت به چارەسەركردنی تووشبوانیش لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا، ئازاد ههورامی، بەڕێوەبەری ناخۆشخانەی تاھیر عەلی والی بەگ جهختی كردهوه: ژمارەیەكی زۆر تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ھەن و ئێستا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، بهڵام لهڕووی پێداویستی پزیشكی و توانای مرۆییهوه هیچ كیشهیهكمان نییه.
بەرپرسانی تەندروستی سلێمانیش كه بەردەوام جەخت لە پابەند بوونی ھاووڵاتییان بە رێكارەكانی خۆپارێزی دەكەنەوە، لهو بارهیهوه هێرش حهیدهر، سهرپهرشتیاری رووبهڕووبوونهوهی كۆرۆنا له سلێمانی گوتی: ھاووڵاتییان دەتوانن خۆیان بپارێزن و رێنمایە پزیشكییەكان جێبەجێ بكەن، بۆ ئەوەی ژیانیان نەكەوێتە مەترسی و تووشی كۆرۆنا نەبن.
بەرپرسانی تەندروستی لەسلێمانی دەڵێن: بەردەوام داوامان لە ھاووڵاتییان كردووە خۆیان بپارێزن و بۆ بەلاوەنانی مەترسییەکانی ئەو پەتایە پابەندی رێکار و رێنماییەکان بن، بەڵام بەداخەوە بەشێکییان گوێیان بە ھۆشدارییەکانمان نەداوه، بۆیە جارێکی دیکە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رووی له بهرزبوونهوه كرد.
H.B