فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبیلێكی چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌یان له شنگال كرده ئامانج

K24- شنگال:
فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازیی یه‌به‌شه‌یان له گوندی به‌هراڤا له سنووری ناحیه‌ی سنونێی سه‌ر به قه‌زای شنگال كرده ئامانج.
ماهر شنگالی، په‌یامنێری كوردستان24 له ده‌ڤه‌ره‌كه به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی یه‌به‌شه و به‌رپرسه ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه زانیاریان له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌هۆی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، تا ئێستا چه‌ندین جار فڕۆكه‌كانی توركیا چیای شنگال و ده‌روبه‌ریان بۆردومان كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
H.B