لە ھێرشێكی داعشدا چوار سەربازی عێراقی كوژران وچواریش بریندار بوون

ھێرشەكە لەسەر ریگای كەركووك لە داقوق ئەنجامدراوە

K24- ھەولێر

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی حكومەتی عێراق رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئەمڕۆ لە ئەنجامی ھێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر ھێزەكانی عێراقی چوار سەرباز كوژران  و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

لە راگه‌یه‌ندراوێكدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشكرایكرد: "ھێرشێكی چەكداری كرایە سەر ھێزێكی سەر بە فەوجی سێی لیوای بیست لە فیرقەی پێنج، لە قەزای داقووق لەسەر رێگای سەرەكی پارێزگای كەركووك".

گوتێشی: "لە ئەنجامی ھێرشەكەدا چوار سەرباز كوژران و چواریش بریندار بوون".

لەلایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌ گوندی (صت سافا)ی سەربە ناحیەی قەرەتەپە له‌ سنووری قه‌زای خانەقین، سێ ھاوڵاتێ رفێندران و یه‌كیكیش بریندار کرا.

له‌مباره‌شه‌وه‌ کەمال برایم، بەرپرسی لیژنه‌ی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە بە کوردستان24 راگەیاند، دوو ئۆتۆمبیلی سەر بەداعش ھاوڵاتیەکانیان رفاندووه‌، کە دوانیان برای یەکن و ھاوڵاتیەکی دیكه‌شیان بریندار کردووە.