تەقینەوەیەك ئۆتۆمبێلێكی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكاتە ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە باكووری عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لە ناحیەی بەرتلەی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكاندا تەقییەوە.
لە راگەیاندنێكی رۆژنامەوانیدا پۆلیسی نەینەوا گووتی: "بۆمبێكی چێندراو لە پاشماوەكانی چەكدارانی تیرۆریستی داعش بە ئۆتۆمبیلێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان تەقییەوە، كە لە لێواری رێگای گشتیی (مووسڵ- ھەولێر) چێندرابوو لە نزیك گوندی شاقوڵی سەر بە ناحیەی بەرتلە".
گوتیشی: ئه‌و بۆمبه له دوای رزگاركردنی مووسڵ، له لایه‌ن تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین دۆزرابوویه‌وه و ئاڵایه‌كی سووری له‌سه‌ر دانرابوو بۆ ناسینه‌وه‌ی، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به‌و كاروانه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، "شوفێری ئۆتۆمبێلەكە لەتەنیشت رێگای گشتی راوەستاوە ودواتر لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوە و لەو ناوچە قەدەغە و ئاماژەدراوەدا ھاتوچۆیكردووە و بووەتە ھۆی تەقینەوەی بۆمبە چێندراوەكە و برینداربوونی".