مێركڵ: تا ڤاكسینێكی باوه‌ڕپێكراو نه‌دۆزرێته‌وه ژیان ئاسایی نابێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له چه‌ند مانگی داهاتوودا ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر چه‌كه‌ره ده‌كات و دووپاتی كرده‌وه، تا پێكوته‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌و په‌تایه نه‌دۆزرێته‌وه، ژیان ئاسایی نابێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، مێركڵ گوتی: هه‌رچه‌نده ئه‌ڵمانیا تا ساڵی 2058 ناتوانێت ته‌واوی ئه‌و قه‌رزانه‌ی بداته‌وه، كه له رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داته‌پینی ئابووریی وڵاته‌كه‌یان خه‌رجی كردوون، كه له ئه‌نجامی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رۆكی ئه‌ڵمانیای گرتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رێكارانه له‌م دۆخه‌دا زۆر پێویست بوون، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌درێت ته‌واوی ئابووری ئه‌ڵمانیا برووخێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به گیانێكی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا ده‌كات و به هاووڵاتیانی راگه‌یاندووه، كه هیچ كات مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه فه‌رامۆش نه‌كه‌ن.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا كه له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كردی، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی: "كۆرۆنا په‌تایه‌كی مه‌ترسیداره، زۆر له‌وه مه‌ترسیدارتره كه ئێوه بیری لێ ده‌كه‌نه و پێویسته به هۆشدارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن".
ئاشكراشیكرد، ئێستا كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ستی زیاتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌كی ته‌واو دژ به كۆرۆنا به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر وڵاتی رووسیا سه‌ركه‌وتنی خۆی له دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌كی دژ به‌و ڤایرۆسه راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه متمانه‌ی وڵاتان به‌ده‌ستبهێنێت.
H.B