راگه‌یه‌ندراوێك له‌ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

بڕیار له‌سه‌ر ده‌وامی فه‌رمی له‌ دامه‌زراوه‌كان درا

K24- هه‌ولێر:

جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌ ده‌وامی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان به‌ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان ئاساییه‌‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە پێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە ٣٠ ئابی ٢٠٢٠ دەوام لە تەواوی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاساییە. د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٠/٨/٢٩