گیانلەدەستدانی 29 کەس بەهۆی رووخانی رێستۆرانتێک لە چین

بەگشتی 57 کەس لەژێر داروپەردووی رێستۆرانتەکە دەرهێنراون

K24 - هەولێر

لەئەنجامی رووخانی رێستۆرانتێکی دوو نهۆمی لە باکووری چین، 29 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون، کە برینی بەشێکیان سەختە.

میدیای فەرمیی چین ئەمڕۆ (یەکشەممە، 30-8-2020) ئاشکرای کرد، پرۆسەی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی رێستۆرانتە رووخاوەکە ماون، تەواو بوو.

بەیانیی شەممە، لەکاتێکدا ئاهەنگی لەدایکبوونی 80 ساڵەی کەسێک بەڕێوەدەچوو، رێستۆرانتەکەی ناوچەی شانهی رووخا، هەتاوەکو ئێستا هۆکاری رووخانی دیار نییە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە دەستیپێکردووە.

بەگشتی 57 کەس لەژێر داروپەردووی رێستۆرانتەکە دەرهێنراون، کە بەپێی ئاژانسی شینخوای چینی، حەوتیان برینەکانیان سەختە، بەڵام مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

رووخانی باڵەخانە، رووداوێکی دەگمەن نییە لە چین و زۆرجار لۆمەی ئەو رووداوانە دەخرێتە ئەستۆی گەشەسەندنی بەپەلە، کە بەهۆیەوە وەستا و کرێکارەکان مەرجەکانی بیناسازی پێشێل دەکەن.

لە مانگی ئاداری ئەمساڵ، بەهۆی رووخانی هۆتێلێک لە ناوچەی گوانژۆی باشووری چین، 29 کەس گیانیان لەدەستدا، دوای لێکۆڵینەوەش، دەرکەوت؛ هۆکاری رووخانی هۆتێلەکە ئەوە بووە، خاوەنەکەی سێ نهۆمی دیکەی بە نایاسایی لەسەر دروستکردووە.

هـ.ر.