هاوپه‌یمانی فه‌تح: تا مه‌رجه‌عی ئایینی پارێزه‌ر بێت حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌مێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و تا مه‌رجه‌عی شیعه پارێزگاری لێ بكات و ره‌هه‌ندێكی یاسایی هه‌بێت، هه‌ڵناوه‌شێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئامانج له كوشتنی هیشام هاشمی، شاره‌زای ئه‌منی و تیرۆركردنی كه‌سانی دیكه، بۆ لێدان و شكاندنی حه‌شدی شه‌عبییه.
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌سه‌دی گوتی: "هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای درووستبوونییه‌وه فشارێكی زۆر بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه و كاریگه‌ری ئه‌و فشارانه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌تیش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه یان بخرێته سه‌ر هێزێكی دیكه‌ی ئه‌منی، به‌ڵام ئه‌مه مه‌حاڵه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "حه‌شدی شه‌عبی تا له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌وه پارێزگاری لێ بكرێت و ره‌هه‌ندێكی یاسایی هه‌بێت، هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و ناشكرێت بخرێته سه‌ر میلاكی هیچ وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی ئه‌منی، ئه‌گه‌ر یاساكه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ له په‌رله‌مان هه‌موار نه‌كرێته‌وه".
گوتیشی: "حه‌شدی شه‌عبی خۆی ئه‌ركی رێكخستنی ناوخۆیی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات".