باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا: واشنتن نایه‌وێت بۆ هه‌میشه سه‌ربازه‌كانی له عێراق بمێننه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت بۆ هه‌میشه سه‌ربازه‌كانی له عێراق بمێننه‌وه یاخود بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی له‌و وڵاته هه‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، واشنتن له‌به‌ر رۆشنایی ئاماده‌یی هێزه عێراقییه‌كان بڕیار له كشانه‌وه یاخود مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌و وڵاته ده‌دات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا توله‌ر گوتی: ئێستا هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێك و ناڕوونییه‌كی مه‌به‌ستدار له‌باره‌ی سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و حكومه‌تی عێراق خوڵقێندراوه، واشنتن نایه‌وێت له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه بۆ هه‌میشه له عێراق بمێنێته‌وه و هه‌روه‌ها به‌نیازیش نییه هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی له عێراق هه‌بێت.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا عێراقیان جێهێشت، به‌ڵام له ساڵی 2014 له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراق دووباره بۆ یارمه‌تیدانی له شه‌ڕی دژ به داعش گه‌ڕایه‌وه و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان پێشكه‌وتنی باشمان كردووه و له قۆناغی كۆتاییشدا له هه‌ڵمه‌تی دژه‌تیرۆر و دوای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش هیچ پێویست به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ناكات".